کیم جۆنگ ئون بەشداریی ساڵیادی کۆچی دوایی باوکی ناکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 17/12/2017، شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی کیم جۆنگ ئیڵدا تێدەپەڕێت، کە کوڕی کیم ئیڵ سونگی دامەزرێنەر و سەرۆکی پێشووتری کۆریای باکوورە.
رۆژنامەی (نودەن سینمۆن)ی فەرمیی پارتی کرێکارانی دەسەڵاتداری کۆریای باکوور لە مانشێتی ئەمڕۆیدا نووسیویەتی، ئیمپریالیزم ناتوانێ ئیرادەی گەل و حکوومەتی کۆریای باکوور بشکێنێت.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (RT)، لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی ئێستای کۆریای باکوور سەردانی کۆشکی کەمسوسانی دەکرد و یادی کیم جونف ئیڵی باوکی و سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەی دەکردەوە، بەڵام ئەمساڵ نەچووەتە سەر مەزارەکەی باوکی.
بەپێی یاساکانی کۆریای باکوور، باوک و باپیری کیم جۆنگ ئون پیرۆزترین کەس و شتن لەو وڵاتە و لە ئەگەری سووتانی ماڵی هەر هاووڵاتییەکیش، دەبێ خاوەن ماڵ پێش رزگارکردنی مندالەکانی، وێنەی سەرۆکی ئێستا، پێشوو و پێشووتری وڵات لە سووتانرزگار بکات.
دوو وێنەی کۆشکی کەمسوس، کە مەزاری باوک و باپیری کیم جۆنگ ئونی لێیە
باسنيوز
