هاوکارییە سەربازییەکانی ئێران بۆ حوسییەکان بۆردومان کرا
بەپێی هەواڵی میدیاکانی سعودیە، شەوی هەینی 16/12/2017، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی سێ هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر کاروانە سەربازییەکان و گردبوونەوەی چەکدارانی حوسی.
دوو بۆردومان کراوەتە سەر دوو باغچە، کە میلیشیای حوسی وەک تێیاندا کۆگای چەک و تەقەمەنییە ئێرانییەکانی کردبووەوە و زیانێکی زۆر بەو میلیشیایە گەیشتووە.
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی پێنج هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر پێنج بارەگای دیکەی ئەو میلیشیایە.
حوسییەکان میلیشیایەکی چەکداریی شیعەمەزهەبن. لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پاڵپشتیی سەربازیی و دارایی دەکرێن.
باسنیوز
