حەوت چەکداری دیکەی سوپای پاسداران لە سووریا کوژران

 حەوت چەکداری دیکەی سوپای پاسداران لە سووریا کوژران
دوێنی تەرمی حەوت چەکداری سوپای پاسداران کەلە شەڕی ناوخۆیی سووریا کوژراون، لە ئێران بە خاک سپێردران.



بەپێی ئەو هەواڵ و ڕاپۆرتانەی ماڵپەڕەکانی سەر بە سوپای پاسداران بڵاویان کردووەتەوە، دوێنێ چوارشەممە 2017/12/13 تەرمی حەوت چەکداری "لەشکری فاتمیون"ی سەر بە سوپای قودسی ئێران کەلە سووریا کوژراون، لە شاری قۆم نێژراون.



بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران ئەو حەوت چەکدارەی سوپای پاسداران لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە شەڕی ناوخۆیی سووریا کوژراون، کە ئێران بە پارێزەرانی حەرەم ناویان دەبات.



یەکێک لە کوژراوەکان بەناوی "جەعفەر ئەمیری" فەرماندەی باڵای لەشکری فاتمیوون بووە.



لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا کە شەڕی ناوخۆی سووریا دەستی پێکردووە بە هەزاران چەکداری سوپای پاسداران لەژێر ناوی جۆراوجۆر لە سووریا کوژراون کە لەناویاندا دوو لەشکری شیعەکانی پاکستان و ئەفغانستان لەژێر ناوی "فاتمیون و زەینەبیون" لە چوارچێوەی سوپای قودس لە سووریا شەڕیان کردووە.




باسنیوز
Top