كۆریای باكوور ده‌بێته به‌هێزترین وڵاتی سه‌ربازی و ئه‌تۆمی له جیهان
تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه بالیستییه كیشوه‌ربڕه‌كانی كۆریای باكوور، بووه‌ته نیگه‌رانی وڵاتانی جیهان و پیۆنگ یانگیش ئه‌و تاقیكردنه‌وانه به گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی مێژوویی وه‌سف ده‌كات، كه به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، مووشه‌كه بالیستییه‌كانی، كه هه‌ڵگری كلاوه‌ی ئه‌تۆمین، ده‌گه‌نه ئه‌مه‌ریكا.
دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه ده‌ڵێت: "وڵاته‌كه‌مان به سه‌ركه‌وتوویی پێشده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌هێزترین وڵاتی سه‌ربازی و ناووكی له جیهان".
لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی كۆریای باكوور له‌كاتێكدایه، وڵاتانی زلهێز له جیهان له هه‌وڵدان بۆ رێگه‌گرتن له په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی ناووكی و تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه بالیستییه‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پیۆنگ یانگ به‌رده‌وامه له تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كان، ئه‌وه‌ش وه‌ك ته‌حه‌دایه‌ك بۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا لێكده‌درێته‌وه.
ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵگیرسانی ململانێی له نێوان وڵاتانی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی زیاتر كردووه، هه‌ڕه‌شه‌كردن و ئاراسته‌كردنی تۆمه‌ته بۆ یه‌كتری و به‌مدواییانه‌ش سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هاوتا كۆرییه‌كه‌ی به "پیاوی مووشه‌كه بچووكه‌كان" وه‌سفكردووه.
تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی "هوا سۆنگ – 15" له‌لایه‌ن پیۆنگ یانگ، جارێكی دیكه ململانێكانی له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا، زیاتر كرد.
هه‌رچه‌نده شیكه‌ره‌وه سه‌ربازییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، مووشه‌كه‌كه‌ی كۆریای باكوور، هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمییه و ده‌گاته خاكی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام گومانیان له كۆریای باكوور هه‌یه ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی هێنده به‌هێزی هه‌بێت، بتوانێت مووشه‌كه‌كه له به‌رگه هه‌وادا بپارێزێت تا ده‌گاته سه‌ر خاكی ئه‌مه‌ریكا.
ریكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور، به‌بێ مه‌رجی پێشوه‌خته، نیشانداوه و دووپاتی كردووه‌ته‌وه، هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ پیۆنگ یانگ ناچار بكه‌ن ده‌ستبه‌رداری پڕۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بێت.
ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه له گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر كۆریای باكوور و هه‌فته‌ی رابردووش، مانۆرێكی سه‌ربازی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌شی باشووری كۆریا ئه‌نجامدا.
لای خۆیه‌وه پیۆنگ یانگ ئه‌و مانۆره سه‌ربازییه‌ی به كارێكی بێزاركه‌ر وه‌سف كرد و رایگه‌یاند، ئه‌و مانۆره هه‌وڵێكه بۆ لێدانی پێشوه‌خته له كۆریای باكوور.
K24 -
