کۆریای باکوور دۆلاری ساختە بڵاو دەکاتەوە
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (تەلەگراف)ی بەریتانی، تیمێکی پسپۆڕی بواری دراو لە کۆریای باشوور دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و بۆیان دەرکەوتووە، کە کۆریای باکوور دۆلاری چاپ کردووە و بڵاوی کردووەتەوە.
چاپەکەی ساختەکەی دۆلار، کە حکوومەتی کۆریای باکوور چاپی کردووە، هاوشێوەی 100 دۆلاریی چاپی 2006ـی ئەمریکییە و زۆر بە وردی کاری لەسەر کراوە، بەشێوەیەک جیاکردنەوەی ساختەکە و ئۆرجیناڵەکە، زەحمەتە.
بە بڵاو بوونەوەی دۆلارە ساختەکەی کۆریای باکوور، سەرمایەداران بە گشتی (بە سەرمایەدارانی کوردستانیشەوە) زیانی گەورەیان بەر دەکەوێت.
باسنيوز
