پووتین سەردانی ئەنقەرە دەکات

پووتین سەردانی ئەنقەرە دەکات
سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایدەگەیێنێ، ڤلادیمێر پووتین رۆژی دووشەممەی داهاتوو 11-12-2017 سەردانی ئەنقەرە دەکات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە.

لە راگەیێندراوێکدا سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاند، ڤیلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا رۆژی دووشەممەی داهاتوو بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی ناوچەیی بەتایبەتی پرسی ناساندنی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل سەردانی ئەنقەرە دەکات.

پووتین کە دوێنێ پێنجشەممە 7-12-2017 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پرسەکەی تاوتوێکرد، رایگەیاند لەڕێی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو 6-12-2017، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئورشەلیم (قودس) ی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی راسپارد باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم بگوازێتەوە. بڕیارەکە لەسەر ئاستی جیهان کاردانەوەی تووندی لێکەوتەوە، یەکێک لە وڵاتە ناڕازییەکانیش تورکیایە.

rudaw -
Top