دواى لادانى له‌سه‌رۆكى وڵات هاوسه‌ره‌كه‌ى داواى جیابوونه‌وه ده‌كات
لۆرانس براون، گوته‌بێژى دادوه‌رى زیمبابۆى، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7/ 12/ 2017 ڕای گه‌یاند: "گریس، هاوسه‌ره‌ى ڕۆبێرت مۆگابى، سه‌رۆكى له‌سه‌ركار لادراوى زیمبابۆى، داواى جیابوونه‌وه‌ى له‌هاوسه‌ره‌كه‌ى كردووه و ده‌ستى به‌ڕێكاره‌كان كردووه".
كه‌سه نزیكه‌كانى "شاژنى بازاڕكردن" وه‌ك له‌لایه‌ن هاووڵاتیی وڵاته‌كه‌وه ناوى لێنراوه، نه‌یتوانیوه لادانى هاوسه‌ره‌كه‌ى له ده‌سه‌ڵات، به ئاسانى قه‌بووڵ بكات.
پێشتر گریس مۆگابى، له ساڵى 1966 له سكرتێرى نووسینگه‌كه‌یه‌وه بوو به هاوسه‌رى ڕۆبێرت مۆگابى و به‌م دواییانه‌ش له‌هه‌وڵدابوو هاوسه‌ره‌كه‌ى له پۆسته‌كه لابدات و خۆى جێگه‌ى بگرێته‌وه، به‌ڵام تانكه‌كانى سوپا ڕێگه‌یان لێگرت و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا له كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌ركران.
وه‌ك بڵاوكرایه‌وه، ڕۆبێرت مۆگابى له‌به‌رامبه‌ر ده‌ست هه‌ڵگرتنى له كورسى ده‌سه‌ڵات، بڕى 10 ملیۆن دۆلارى وه‌رگرت، هه‌روه‌ها مووچه‌یه‌كی مانگانه‌ى بۆ بڕدرایه‌وه و هه‌موو موڵكه‌كانیشى بۆ ده‌مێنێته‌وه.
حكوومه‌تى زیمبابۆى ڕاسته‌وخۆ دواى ئیمزاكردنى له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى، بڕی پێنج ملیۆن دۆلارى به مۆگابى دا و پێنج ملیۆنه‌كه‌ى تریش به خێزانه‌كه‌ى ده‌درێت. هه‌ر به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه، مۆگابى تا له‌ژیاندا ده‌بێت، نادرێته دادگا.
باسنيوز
