بکوژی عەلی عەبدوڵا ساڵح ئاشکرا کرا
ئەمڕۆ چوارشەممە 6/12/2017، میدیا عەرەبییەکان ئاشکرایان کردووە کە یەکێک لە چەکدارە حوسییەکان بە ناوی (ڕەشید فارس مەناع) لە ساتی کوژرانی عەلی عەبدولڵا ساڵح، سەرۆکی پێشووی یەمەن دەردەکەوێت کە چەک بەدەستییەوەیە و ئەو یەکێکە لەو کەسانەی کە تەقەی لە عەلی عەبدوڵا ساڵح کردووە و کوشتوویەتی.
بکوژەکە کوڕی فارس مەناعە، کە باوکی بازرگانێکی دیاری چەک و تەقەمەنییە لە یەمەن و ھاوکات یەکێکە لە سەرکردەکانی چەکدارانی حوسی.
ڕۆژی دووشەممە 4/12/2017، عەلی عەبدوڵا ساڵح، سەرۆکی پێشووی یەمەن لە لایەن چەکدارانی حوسییەوە کوژرا.
چەکدارانی حوسی لە یەمەن گرووپێکی چەکداری شیعە مەزھەبن و لە لایەن وڵاتی ئێرانەوە پاڵپشتی دارایی و سەربازیی دەکرێن.
باسنيوز
