ترەمپ بڕیارێکی توند لە دژی عەرەب دەردەکات
بڕیارە رۆژی چوارشەممە 6/12/2017، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکدا، فەرمان بە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بکات باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیسرائیل لە شاری تەل ئەڤیڤەوە بوازێتەوە شاری ئۆرشەلیم (قودس).
گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ شاری ئۆرشەلیم داننانی راستەخۆی ئەمریکایە بە ناسنامەی ئیسرائیلی بوونی شارەکە، کە ئەو وڵاتە بە پایتەخزتی خۆی دادەنێ و فەلەستینییەکانیش بە شارێکی پیرۆزی خۆیان دەزانن.
ئەو بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ بووەتە هۆی ناڕەزایی توندی موسڵمانانی جیهان و یەکێک لەو کاردانەوانەش، کاردانەوەی توندی تورکیا بوو.
رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، کە شاری قودس موڵکی موسڵمانانە و ”هێڵی سوورە بۆ ئێمە“ و هۆشدارییشی دایە ئەمریکا، کە وڵاتانی ئیسلامی کۆدەکاتەوە و بڕیارێکی توند دەردەکەن.
باسنیوز
