سه‌عد حه‌ریری بڕیارى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى كشانده‌وه
بڕیاره‌كه‌ى سه‌عد حه‌ریری، له كۆتایی دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هات، كه ئه‌مڕۆ به‌سه‌رۆكایه‌تی میشال عۆن، له كۆشكى به‌عبدا به‌سترا.
حه‌ریری له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕای گه‌یاند: "لوبنان تائێستاش به‌هۆى یه‌كگرتووی گه‌له‌كه‌یه‌وه، دووره له‌و ئاگره‌ى له ده‌وروبه‌ریدا دروست بووه، بۆیه لێره‌وه به‌پێویستی ده‌زانین، له ناكۆكییه ده‌ره‌كییه‌كان دوور بین".
جه‌ختكردنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى به كۆى ده‌نگى پێكهاته سیاسییه‌كان و پابه‌ندبوون به به‌یاننامه‌ى حكوومه‌ت دووپاتكرده‌وه، له‌نێو ئه‌وانه‌شدا وتاری سوێندخواردنى سه‌رۆك عۆن، گوتیشی: "حكوومه‌ت پابه‌ندبوونى به ڕێككه‌وتن و په‌یماننامه‌ى ویفاقی نیشتمانى، دووپات ده‌كاته‌وه".
باسنيوز
