رووسیا داوای چوونە دەرەوەی هێزە بێگانەکان دەکات لە سووریا
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە وتارێکدا لە کۆنگرەی وڵاتانی حەوزی دەریای ناوەڕاست، رایگەیاندووە، دوای کۆتایی هێنان بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، سووریا پێویستی بە هێزە بێگانەکان نامێنێت.
سێرگی لاڤرۆڤ هەروەها رایگەیاندووە، ئەو هێزانەی بەبێ بەڕێپێدانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و لەسەر داوای رژێمی سووریا لەسەر خاکی ئەو وڵاتەدان، پێویستە سووریا بەجێ بهێڵن.
دوای دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا، هێزەکانی ئەمریکا بۆ پاڵپشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ئێران، رووسیا و حزبوڵڵای لوبنانی بۆ پاڵپشتیی رژێمی سووریا، تورکیا بۆ پاراستنی بەشێک لە گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن و میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی عێراقی بۆ بەرگریکردن لە رژێمی سووریا، چوونەتە ئەو وڵاتە.
شەڕی ناوخۆیی سووریا لە مانگی ئاداری 2011ـەوە لە نێوان گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزیسیۆن سووریا و رژێمی ئەو وڵاتە دروست بووە و بووەتە هۆی کوژرانی لانی کەم 500 هەزار هاووڵاتیی و ئاوارەبوونی زیاتر لە پێنج ملیۆن کەسی دیکە.
باسنيوز
