سەرۆکی قاعیدە هەڕەشە لە سەرکردەیەکی ئیسلامی دەکات
بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، ئەبو محەمەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریر شام، کە باڵی قاعیدەبوو لە سووریا، هەوڵی دوورکەوتنەوە لەو رێکخراوە دەدات و دەستی بە گرتن و کوشتنی نەیارانی جیابوونەوە لە قاعیدە، کردووە.
ئەیمەن زەواهیری، سەرۆکی قاعیدە رایگەیاندووە، کە رێگای بە جیابوونەوەی محەمەد جۆلانی لە قاعیدە، نەداوە و هەڕەشەی لێ کردووە، کە لە ئەگەری جیابوونەوە، ئەوا قاعیدە وەک دوژمن سەیری دەکات.
دەستەی تەحریر شام خۆی وەک گرووپێکی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا نیشان دەدات و پەیوەندیی راستەوخۆشی بە قاعیدە و سەرانییەوە هەبوو.
باسنيوز
