فەرماندەیەکی باڵای چینی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

فەرماندەیەکی باڵای چینی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
دوای تۆمەتبارکردنی فەرماندەیەکی باڵای کۆماری چینی میللی، فەرماندەکە لە ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی بەیاننامەیەک، کە میدیاکانی چین بڵاویان کردووەتەوە، جەنەڕال چین گیانگ، ئەندامی ئەنجومەنی سەربازیی ناوەندیی چینی، رۆژی 23/11/2017 بە پەتێک خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەست داوە.

لە بەیاننامەکەدا، کە رۆی سێشەممە 28/11/2017 بڵاو کراوەتەوە، جەنەڕال زانگ یانگ تۆمەتی گەندەڵی دراوەتە پاڵ، ”هاوکاریی ژمارەیەک فەرماندەی گەندەڵی کردووە“.

ئەو جەنەڕالە لەچوارچێوەی هەڵمەتێکی خی جینگ پینگ، سەرۆکی چین بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی لە وڵاتەکەدا، بە گەندەڵی تۆمەتبار کرابوو.








باسنيوز
Top