ژمارەی سەربازانی ئەمریكا لە سووریا ئاشكرا كران

 ژمارەی سەربازانی ئەمریكا لە سووریا ئاشكرا كران
تاكوو ئێستا بەرپرسانی ئەمریكا ژمارەی سەربازەكانیان لە سووریا ڕانەگەیاندووە، بەڵام تەلەفزیۆنی (سی ئێن ئێن) لە هەواڵێكدا ژمارەی سەربازانی ئەمریكای لە سووریا ئاشكرا کردووە.



بە گوێرەی هەواڵێكی تەلەفزیۆنی (سی ئێن ئێن)، 2 هەزار چەكداری ئەمریكا لە سووریا بوونیان هەیە و لەگەڵ تیمی تایبەتدا ئەركەكانیان جێبەجێ دەكەن.



هەروەها جێمس ماتس وەزیری بەرگری ئەمریكا، لەبارەی ڕێژەی چەكدارانی ئەمریكا لە سووریا دەڵێت: "ئێمە كار دەكەین تا بزانین ڕێژەی سەربازانی ئەمریكا چەندە لە سووریا، بەڵام ناتوانین بە هیچ شێوەیەك ژمارەی چەكدارەكانمان لە سووریا ئاشكرا بكەین".



بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە لە كاتێك دایە، كە توركیا هەڕەشەی بەكارهێنانی هێز لەدژی عەفرین و یەپەگە دەكات، بەڵام ئەمریكا كە هاوپەیمانی یەپەگەیە تاكوو ئێستا هیچ لێدوانێكی فەرمی لەو ڕووەوە نەداوە.




باسنیوز
Top