لە مزگەوتێكی میسر 85 كەس كوژران
رۆژنامەی (ئەلشەرقول ئەوسەت)ی عەرەبی بڵاوی كردەوە "هێزە ئیسلامیه تیرۆریستیەكان هێرشەكەیان ئەنجام داوە بۆ سه‌ر مزگه‌وتێكی پارێزگای باكووری سینا، كه لایه‌نگرانی هێزه ئه‌منیه‌كان نوێژیان لێ ده‌كرد".
له‌و هێرشه‌دا 85 كه‌س كوژراون، 80 كەسی تریش بریندار بوون، لەنێو قوربانیەكان ژمارەیەكی زۆری خەڵكی سیڤیل هەن، لەوانەش منداڵ و پیاوی بەساڵاچوو.
ئەم مزگەوتەی هێرشەكەی بۆ سەر ئەنجام دراوە، لە گوندی ره‌وزه‌ی رۆژئاوای شاری عه‌ریشی سه‌نته‌ری پارێزگای باكووری سینایە.
تیرۆریستان له سه‌ره‌تای رووداوه‌كه‌دا بۆمبێكیان تهقاندووەتەوە، دواتر هێرشیان كردووە و خەڵكیان گوللەباران كردووە.
باسنيوز
