دەستکاری کردنی دیزاینی دەرەوە وناوەوەی ئۆتۆمبیلی سۆرینتۆی نوێ

دەستکاری کردنی دیزاینی دەرەوە وناوەوەی ئۆتۆمبیلی سۆرینتۆی نوێ
کیا سۆرینتۆی نوێ بە دیزاینی دەرەوە و ناوەوەی سەرنجی شوفێر بەلای خۆیدا رادەکێشێ بە نوێترین تەکنیکی سەلامەتی تۆکمەترکراوە.

لەبارەی ئەمە مایکل کول سەرۆکی جێبەجێکاری کیا مۆتۆرز لە ئەوروپا گوتی: ژمارەی فرۆشتنی سۆرینتۆ لەساڵی 2016 لە ئەوروپا گەیشتە 15،769.

هەروەها تا ئێستا یەکێکە لەو ئۆتۆمبیلانەی کە کۆمپانیای کیا شانازی پێوە دەکات بەوەی بووەتە مایەی گرنگیدانی کڕیار.

جگە لەوە سۆرینتۆی نوێ دیزاینی دەرەوە و ناوەوەی بەشێوەیەک کراوە جیاواز دەرکەوتووە لە مۆدێلەکانی پێش خۆی.

ئەو جیاوازییانەی کە دیزاینەرەکانی کیا لە سۆرینتۆی نوێ کردوویانە ئەمانەن:

هەردوو دەعامی پێشەوە و دواوە و لایتە لیدەکانی پێشەوە و دواوەی ئۆتۆمبیلەکە لە کانزا دروستکراون کە مایەی سەرنجڕاکێشانن،هەروەها ویلیتایەکانی لە ماددەی ئەلۆمنیۆم دروستکراون جیاواز لەگەڵ هەر مۆدیلەکانی دیکەی سۆرینتۆ.

لە ناوەوەش گۆرٍان لە ستێرنی شوفێر بەدیدەکرێت هەروەها شاشەی لیدی نوێکە کۆنترۆڵی کەشوهەوا دەکات.

سۆرینتۆی نوێ سەنجڕاکێشە بەوەی داشبۆردی لەچەرمێکینایاب بە تێکەڵکردنی قوماش دروستکراوە.

بەرەنگی رەش و بێجی یان رەساسی کاڵ دەردەکەوێت.

هەرچی کوشنەکانیەتی پاڵپشتیی لۆکەی لەگەڵە و بە دوو ئاراستە دەجوڵێندرێتەوە بۆ ئیسراحەتیی سەرنشینان.

گۆڕینەکانی گواستنەوەی خێرایی هەشت جۆر خێرایی لەخۆ دەگرێت.

ئەو خێراییانە چوار جۆری جیاوازی مەکینەی سۆرینتۆ هەن ئەوانیش: ئیکۆ،کۆمفۆرت،سپۆرت،سمارت










خةليل بلةيى
Top