وڵاتێکی چەپ پشتگیریی خۆی بۆ رژێمەکەی کیم جۆنگ ئون راگەیاند

 وڵاتێکی چەپ پشتگیریی خۆی بۆ رژێمەکەی کیم جۆنگ ئون راگەیاند
وڵاتێکی چەپ پشتگیریی خۆی بۆرژێمی کۆریای باکوور راگەیاند، کە کیم جۆنگ ئون سەرۆکایەتی دەکات.



رۆژی چوارشەممە 22/11/2017، بڕۆنۆ رۆدریگیز، وەزیری دەرەوەی کوبا لە هاڤانای پایتەختی وڵاتەکەی لەگەڵ ری یونگ هۆڤی، وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور کۆ بووەتەوە.



لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوو لا دژایەتیی خۆیان بۆ ”بڕیارە تاکلایەنە و توندڕەوییەکان“ی ئەمریکا نیشان داوە و بڕۆنۆ رۆدریگۆ پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ کۆریای باکوور لە دژی ئەمریکا، راگەیاندووە.



بەهۆی پەرەپێدان بە بەرنامەی چەکی ناوەکی و کۆمەڵکوژ و هەڕەشە بەردەوامەکانی کۆریای باکوور لەسەر ئاسایشی جیهان، ئەمریکا و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی چەندین سزایان بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە.


باسنیوز
Top