شێخێکی ناسراوی کەنداوی عەرەبی بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە

شێخێکی ناسراوی کەنداوی عەرەبی بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە
شێخێکی ناسراوی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی بارودۆخی تەندروستی تێک چوو و بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی کوێتی (کۆنا)، رۆژی چوارشەممە 22/11/2017، شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح، میری کوێت باری تەبدروستی تێکچووە و تووشی نەخۆشیی سەرمابوون بووە.

هەروەک ئاژانسەکە بڵاوی کردووەتەوە، شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح لە نەخۆشخانە پشکنینی ئاسایی بۆ دەکرێت.

شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح لە ساڵی 1929 لەدایک بووە، لە ساڵی 2006 دوای تێکچوونی باری تەندروستیی میر سەعد عەبدوڵڵا سالم ئەلسەباح، میری پێشووی کوێت، وەک میری ئەو وڵاتە دەستنیشان کراوە.









باسنيوز
Top