واشنتۆن پۆست: ئەگەر زۆرە ناتۆ سزای قورس بەسەر توركیا بسەپێنێت
لە راپۆرتەكەی (واشنتۆن پۆست)ـدا هاتووە، ئایا ئەگەر توركیا داكۆكی لە كڕینی مووشەكی بەرگری (S400) لە ڕووسیا بکات، ئەمریكا وەكوو ئەندامی ناتۆ سزای توركیا دەدات؟ بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە بڕیارێكی دۆناڵد ترەمپ بە بیر خوێنەران دەهێنێتەوە، كە یاسای ئاڵوگۆڕی بازرگانی چەكی لەگەڵ ڕووسیا قەدەغە كرد، لەو ڕووەوە ئەمریكا دەتوانێت بە هاوبەشی لەگەڵ ناتۆ سزای قورس بەسەر توركیا بسەپێنێت.
ئەو ڕۆژنامەیە هەمان پرسیاری ئاڕاستەی نێردراوی ئەمریكا لە ناتۆ کردووە و ئەویش لە وەڵامدا گوتوویەتی سزادانی توركیا (چاوەڕوان كراوە).
بایلەی هوتچیسۆن نێردەی ئەمریكا لە ناتۆ دەڵێت: "توركیا لە واشنتۆن بەڵێنی بە ئەمریكا دا بە هیچ شێوەیەك ئەو مووشەكە بەرگرییە لە ڕووسیا ناكڕێت، دیارە لە بەڵێنەكەی پەشیمان بووەتەوە. ڕووسیا هەڕەشەیەكی گەورەیە بۆ سەر ناتۆ، بۆیە ئەگەر توركیا گرێبەستێكی سەربازی گەورەی لەگەڵ ڕووسیادا كردبێت، ئایا جێگەی لە ناتۆ دەبێتەوە؟ لە داهاتوو دەردەكەوێت".
باسنیوز
