موقتەدا سەدر: پەیوەندییەكانم لەگەڵ سعوودیە ئێرانی بێزار كردووە

 موقتەدا سەدر: پەیوەندییەكانم لەگەڵ سعوودیە ئێرانی بێزار كردووە
موقتەدا سەدر، سەكردەی ڕەوتی سەدر، ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە پەیوەندییەكانی لەگەڵ سعودیە، ئێرانی بێزار كردووە.



سەدر لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزێونیدا ئەوەی خستە ڕوو، عێراق پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی باش دەكاتەوە و بەتایبەتی سعوودیە.



سەرکردەی ڕەوتی سەدر ڕاشی گەیاند، لەگەڵ ئەوەدا نیم هێزەكانی حەشدی شەعبی تێكەڵی دەزگا ئەمنییەكانی عێراق بكرێن و ئەو هێزانەی لەڕێ لادەرن و دەبنە هۆی پێشێوی و شەڕ و پێویستە ڕێگە لەو هێزانە بگیردرێت.



پێشتر موقتەدا سەدر بە فەرمی سەردانی وڵاتی سعودیەی کرد و ئەمەش ناڕەزایی بەشێك لە سەركردە عەرەبە شیعەكانی عێراقی لێ كەوتەوە.



لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا موقتەدا سەرد، داوای لە هێزەكانی سەرایا سەلام كرد لە ماوەی 72 كاتژمێردا لە كەركووك بكشێنەوە.



باسنیوز
Top