ترەمپ بڕیارێکی توند لە دژی کیم جۆنگ ئون دەردەکات

 ترەمپ بڕیارێکی توند لە دژی کیم جۆنگ ئون دەردەکات
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ گوشارخستنە سەر ئەو وڵاتە، سەرۆکی ئەمریکا بڕیارێکی توند لە دژی کۆریای باکوور دەردەکات.



دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە کۆریای باکوور بە سەرۆکایەتیی کیم جۆنگ ئون، پاڵپشتیی تیرۆری نێودەوڵەتی دەکات و دەستی لە چەندین کردەی تیرۆرکردن لە جیهاندا، هەیە.



دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردووە، کە رۆژی سێشەممە 21/11/2017، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکی سزای زیاتر بەسەر کۆریای باکووردا دەسەپێنێت.



سەرۆکی ئەمریکا هەروەها رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی بڕیاری داوە کۆریای باکوور بخاتە لیستی ”ئەو وڵاتانەی پاڵپشتیی تیرۆر دەکەن“، کە کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ؛لە هەمان لیست دایە.




باسنيوز
Top