دوو حزبی ئیسلامی رەتی دەکەنەوە حزبوڵڵا رێکخراوێکی تیرۆریستی بێت

 دوو حزبی ئیسلامی رەتی دەکەنەوە حزبوڵڵا رێکخراوێکی تیرۆریستی بێت
دوو حزبی ئیسلامی رەتی دەکەنەوە حزبوڵڵای لوبنانی رێکخراوێکی تیرۆریستی بێت و ترسیان لا دروست دەبێت.



بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس) و بزووتنەوەی جیهانی ئیسلامیی فەلەستینی رایانگەیاندووە، کە بە تیرۆریست ناساندنیی حزبوڵلای لوبنانی کاریگەریی نەرێنی دەکاتە سەر دژبەرانی ئیسرائیل.



موسا ئەبو مەرزوق، جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە هەژماریتایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تیوتەر) رایگەیاندووە، ئەوان ترسیان لەوە هەیە، کە دوای بە تیرۆریست ناساندنی حزبوڵڵای لوبنانی، رەنگە رۆژێک حەماسیش بە تیرۆریست بناسێندرێ، بۆیە دژایەتیی ئەو بڕیارەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی دەکەن.



رۆژی یەکشەممە 19/11/2017، وەزیرانی دەرەوەی عەرەب لە قاهیرە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی مەترسییەکانی ئێران لەسەر وڵاتانی عەرەبی کۆ بوونەوە، کە تێیدا حزبوڵڵای لوبنانییان بە رێکخراوێکی تیرۆریستی پێناسە کرد.



هەروەها بزووتنەوەی جیهادی فەلەستینی، کە نزیکە لە ئێرانەوە، دژایەتیی خۆی بۆ ئەو بڕیارەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب نیشان داوە و لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، حزبوڵلا بەشێکە لە هێڵی بەرگریی دژی ئیسرائیل و ”تیرۆریست نییە“.



باسنيوز
Top