پۆلیسی سویسرا کونسوڵخانەیەکی ئەمریکا دادەخات

 پۆلیسی سویسرا کونسوڵخانەیەکی ئەمریکا دادەخات
هێزە ئەمنییەکانی سویسرا کونسوڵخانەی ئەمریکایان لە شاری زیوریخ داخست، بەهۆی مەترسیی بوونی بۆمبەوە.

بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، رۆژی دووشەممە 20/11/2017، کارمەندانی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری زیوریخ کیسەیەکی ترسناکیان لەناو کونسوڵخانە دۆزیوەتەوە و پۆلیسیان ئاگادار کردووەتەوە.

پۆلیسی سویسرا لە سەنتەری شارەکە بڵاو بوونەتەوە و کونسوڵخانەکەی چۆڵ کردووە و داخستووە.

زیوریخ بە پایتەختی ئابووریی سویسرا ناودەبرێت.









باسنيوز
Top