باڵیۆزی بەحرەین: تاوانبارانی هەڵاتوو لە وڵاتەکەم بوونەتە چەکداری حەشدی شەعبی
سەڵاح ئەلمالکی، باڵیۆزی بەحرەین لە بەغدا لە چاوپێکەوتنێکی ماڵپەڕی (ئەلغەد پرێس)دا رایگەیاندووە، بەڵگەیان هەیە، کە ئەو تاوانبارە بەحرەینیانەی لە وڵاتەکەیان داواکراون، لە نێوان عێراق، لوبنان و ئێراندا هاتوچۆ دەکەن.
سەڵاح ئەلمالکی هەروەها رایگەیاندووە، ئەو کەسانە، بە یاسای تیرۆر لە بەحرەین داواکراون و هەڵاتوون، ئێستاش چەکداری میلیشیا جیاوازەکانی حەشدی شەعبین و چەندین جار وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی خۆیان لەناو ئەو میلیشیایانە، بڵاو کردووەتەوە.
هەروەک حکوومەتی بەحرەین رایگەیاندووە، ئەو کەسانەی لەو وڵاتە هەڵاتوون، زۆربەیان هاووڵاتیی شیعەمەزهەبن و ”بە دەست لەپشتدانی ئێران“، هەوڵی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستییان لە بەحرەین داوە.
باسنيوز
