نەتەوە یەکگرتووەکان داوای دەرچوونی میلیشیا ئێرانییەکان لە سووریا دەکات
کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێکی دژی ”دەستدرێژییەکان بۆ سەر مافەکانی مرۆڤ لە سووریا“ دەرکردووە و داوای لە هەموو میلیشیا چەکدارییە بیانییەکان لەو وڵاتە دەکات، بچنە دەرەوە.
بەپێی بڕیارەکەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەرەتای دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی سووریاوە لە مانگی 3ـی 2011، چەندین پێشێلکاریی ”بەرنامە بۆداڕێژراو“ لە دژی مافەکانی هاووڵاتییان ئەنجام دراوە.
لە بڕیارەکەدا، ناوی هەریەکە لە گرووپەکانی ”کەتائیب فەیلەقی قودس، پاسداران و حزبوڵڵای لوبنانی“ هاتووە و داوایان لێ کراوە خاکی سووریا بەجێ بهێڵن.
لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی لە سووریاوە، کە لەنێوان ئۆپۆزیسیۆن و رژێمی سووریا دروست بووە، ئێران بە ناردنی میلیشیا و چەک و تەقەمەنی، پاڵپشتیی رژێمی سووریا دەکات و دژایەتیی خۆی بۆ گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە، نیشان داوە.
باسنيوز
