ئەردۆغان و میری کوێت رەوشی عێراق تاوتوێ دەکەن

 ئەردۆغان و میری کوێت رەوشی عێراق تاوتوێ دەکەن
سەرۆک کۆماری تورکیا و میری کوێت رەوشی سیاسیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکەن.

سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 14/11/2017، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە سەردانێک گەیشتە کوێت و لەلایەن سەباح خالید حەمەد سەباح، وەزیری دەرەوەی کوێتەوە پێشوازی لێ کرا.

بڕیارە رەجەب تەییب ئەردۆغان لەگەڵ شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەلسوباح، میری کوێت تاوتوێی رەوشی سووریا و عێراق دەکەن، جگە لە پەیوەندییە ئابووریی و سیاسییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

هەروەک ئیبراهم کاڵن، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی تورکیا رایگەیاندووە، دوای کوێت، ئەردۆۆغان سەردانی قەتەر دەکات.








باسنيوز
Top