ئیسرائیل : رێگه له ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی دەگرین و بوردومانی دەكەین لە هەر جێگایەك بێت
تساحی ههنجبی، وه‌زیری كاروباری هاوكاریی هه‌رێمایه‌تی ئیسرائیل، گومانی خۆی ده‌ربڕیوه له‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نیوان ئه‌مریكا و رووسیا و ئوردن كراوه تا ناوچه‌یه‌كی كاتی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و گرژی له باشووری سووریا دیاری بكه‌ن و به رۆژنامه‌وانانی گوتووه: "داواكارییه‌كانی ئیسرائیل به‌و رێگایه به‌دینایه‌ت، ئیسرائیل هێڵی سووری خۆی دیاریكردووه و پێشڤه‌چوونه‌كان پاش هاتنی هێزه‌كانی حزبوڵڵا یان ئێران بۆ سنووره‌كانی ئیسرائیل و سووریا له باكوور رووده‌ده‌ن ، ئێمه هێڵی سووری خۆمان دیاریكردووه‌و به‌توندی پێوه‌ی پابه‌ندین و به‌رده‌وام ده‌بین له بۆردوومانكردنی پێگه‌ی نه‌یاره‌كانمان له سووریا".
K24
