سەرۆکی پێشووی CIA: دەبێ هەموو ژێرخانەکانی سوپای پاسداران خاپوور بکرێن
بەپێی ڕاپۆرتی (دەنگی ئەمریکا) جەیمز ڤۆلسی، کەلە ماوەی ساڵانی 1993 تا 1995 و لە کابینەی بیل کلینتۆندا سەرۆکی CIA بووەم لە لێدوانێکدا بۆ (ئۆرشەلیم پۆست) گوتوویەتی: "بۆ جارێکی دیکە ئەگەر هات سوپای پاسداران بە لاچاوەوە لێمانی ڕوانی، دەبێ شەش هەتا 12 بۆمبی هەشت تەنی بەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی سوپای پاسداراندا ببارێنین".
جەیمز ڤۆلسی، ئاماژەی بەوەش کردووە: "بەو پێیەی کە سوپای پاسداران سەرچاوەی تیرۆرە، لەباتی قسە و لێدوان دان، دەبێ کاری کردەیی بکەین و هەر شتێک کە پەیوەندیی بە سوپای پاسدارانەوە هەیە لەناوی بەرین"
مانگی ڕابردوو و پاش ڕاگەیەندنی ستراتیجیی نوێی ئەمریکا لە بەرانبەر ئێران لە ناوچەکە و دیاریکردنی هەنگاو و ڕێکارەکانی ئەمریکا بەرانبەر بە کردەوەکانی ئێران لەلایەن ترەمپەوە، دەستبەجێ وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستەی گەمارۆکانی ئەو وڵاتەوە.
باسنيوز
