هاوپەیمانیی عەرەبی وەزارەتی بەرگریی یەمەنیان کردە ئامانج
ماڵپەڕی (سپۆتنیک)ی ڕووسی بە پشتبەستن بە سەرچاوە عەرەبییەکان بڵاوی کردووەتەوە، جیا لەەوەی بینای وەزارەتی بەرگریی یەمەن لە سەنعا وێران بووە، هاوکات حەوت بینای هاووڵاتیانیش وێران بوون و دانیشتوانیش ئاوارە بوون.
یەمەن لە ساڵی 2014ەوە تووشی شەڕێکی ناوخۆیی بووە، لەلایەکەوە بزووتنەوەی شیعە حوووسییەکانی سەر بە ئێران و "ئەنساروڵا" و بەشێک لە ئەندامانی سوپای یەمەن و لایەنگری عەلی عەبدوڵا ساڵح، سەرکۆماری یەمەن و لەلایەکی دیکەشەوە سوپای دەوڵەت و هێزە خۆبەخشەکانی لایەنگری عەبد ڕەبو مەنسوور هادی، سەرکۆماری ئێستا پێکەوە لە حاڵی شەڕ دان.
هاوپێمانێتیی عەرەبی لە ساڵی 2015ەوە یارمەتیی هێزەکانی لایەنگری عەلی عەبدوڵا ساڵح دەدات و ئەو بە سەرکۆماری یاسایی یەمەن دادەنێت، ئێران لایەنگری شیعە حووسییەکان دەکات کە پایتەختی (سەنعا) بەشێکی زۆر لە خاکی یەمەنیان کۆنترۆڵ کردووە.
هەفتەی رابردوو مووشەکێک لەلایەن حووسییەکانەوە ئاراستەی ڕیاز کرا، کە پێش ئەوەی بگاتە ئامانج پووچەڵ کرایەوە.
ئەو مووشەکە دروستکراوی ئێران بووە و سعوودیە ئاشکرای کردووە ئێران لە پشت ئەو هێرشەوەیە. ئەم پرسە ئێستا بووەتە جێگەی مشتومڕی ناوچەکە و پەیوەندیی ئێران و سعوودیەی بردووەتە قۆناغیکی هەستیار و مەترسیدارەوە کە هەڕەشەی هێرشی سەربازی لە یەکتر دەکەن.
باسنيوز
