میلیشیای حزبوڵڵا دەستی بەسەر لوبناندا گرتووە

  میلیشیای حزبوڵڵا دەستی بەسەر لوبناندا گرتووە
هاووڵاتییەکی سعودیە لە لوبنان رفێندرا و هاوسەرەکەشی ونبوونەکەی بە هێزە ئەمنییەکان رادەگەیەنێت.



بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، عەلی بەشڕاوی (لە دایکبووی 1985)، کە هاووڵاتییەکی سعودیە و لە ناوچەی عەقیبە لە شارۆچکەی کەسرەوان لە پارێزگای جەبەل لوبنان لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە نیشتەجێ بوو بوو.



فەسیلە غەزیر، هاوسەری عەلی بەشڕاوی، کە بە رەگەز خەڵکی سووریایە، هێزە ئەمنییەکانی لە نەگەڕانەوەی هاوسەرەکەی، ئاگادار کردووەتەوە.



ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی لوبنانی بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەو گەنجە سعودیە شەوی هەینی 10/11/2017 لە نزیک ماڵەکەی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە رفێندراوە.



رفاندنی ئەو هاووڵاتییە سعودیە لە لوبنان لە کاتێک دایە، کە سعودیە حزبوڵڵای لوبنانی بە دەستبەسەرداگرتنی ئەو وڵاتە تۆمەتبار دەکات بۆ بەرژەوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و رۆژی پێنجشەممەش حکوومەتی سعودیە داوای لە هاووڵاتییانی کرد، کە لوبنان بەجێ بهێڵن.



باسنيوز
Top