ئه‌مریكا نه‌رمی ده‌نوێنێ به‌رامبه‌ر پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی توركیا
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویان كرده‌وه، ئه‌مریكا بڕیاری داوه نه‌رمتر بێت به‌رامبه‌ر پێدانی ڤیزا، سه‌ره‌تاش چه‌ند توێژێك ده‌گرێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مریكا ڤیزا ده‌دات به‌و قوتابیانه‌ی ده‌یانه‌وێت له ئه‌مریكا بخوێنن، یان قوتابی زانكۆن له‌و وڵاته، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی دانیشتنی دادگاییان هه‌یه له ئه‌مریكا به‌هه‌ر هۆكارێك بێت.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه كه‌سایه‌تییه سیاسی و بازرگان و رۆژنامەنووسانیش بۆیان هه‌یه ڤیزای ئه‌مریكا وه‌ربگرن، به‌ڵام ره‌نگه رێوشوێنی وه‌رگرتنی ڤیزای ئه‌مریكا وه‌كو جاران نه‌بێت.
له به‌رامبه‌ردا توركیاش پێدانی ڤیزای به هاووڵاتیانی ئه‌مریكا كرده‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستە بڕیاری راگرتنی ڤیزا له لایه‌ن ئه‌مریكاوه هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه و كاری پێده‌كرێت.
باسنيوز
