ئێران نامه‌یه‌كی توند له دژی سعوودیه ده‌داته ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی
نامه‌كه له‌لایه‌ن، غوڵام عه‌لی خۆشڕوو، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نێردراوه‌و تێیدا هاتووه "ئه‌و هاتوهاواره‌ی سعوودیه دژی ئێران به‌رپای كردووه، هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین، فشار له سعوودیه بكه‌ن تا ده‌ست له هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێز له دژی خه‌ڵكانی دیكه هه‌ڵگرێت".
تاران له نامه‌كه‌یدا تۆمه‌ته‌كانی سعوودیه‌ی له‌باره‌ی ناردنی مووشه‌ك بۆ یه‌مه‌ن ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و قسانه زیاتر سه‌قامگیریی ناوچه‌كه بشێوێنێ و ئاسایشی ناوچه‌كه بخاته مه‌ترسییه‌وه‌و ئاژاوه بنێته‌وه، داوا له ریاز ده‌كه‌ین، ده‌ست له زمانی هه‌ڕه‌شه و به‌كارهێنانی زمانی هێز هه‌ڵگرێت و خۆی كۆنترۆڵ بكات و له‌بری هه‌ڕه‌شه و هاندان، به عاقڵانه بجووڵێته‌وه".
خۆشڕوو ده‌ڵێت: "تاران سه‌ركۆنه‌ی تۆمه‌ته‌كانی ریاز ده‌كات و پێمانوایه هیچ بنه‌مایه‌كی راستیان تێدانییه، ئه‌و جۆره لێدوانانه به ئیستیفزازی ده‌زانین و پێشێلكردنی روونی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "سعوودیه ده‌یه‌وێت سه‌رنجی رای گشتی جیهانیی به‌لای خۆیدا رابكێشێت و "دوژمنكاریی سعوودیه به‌رامبه‌ر یه‌مه‌ن" له‌بیری جیهان به‌رێته‌وه، پێمانوایه هیچ چاره‌سه‌رێكی سه‌ربازی له یه‌مه‌ن كێشه‌كان یه‌كلایی ناكاته‌وه و ده‌بێت له رێگه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه و پرۆسه‌ی سیاسییه‌وه به به‌شداریی سه‌رجه‌م حزبه‌كان هه‌نگاوی بۆ بنرێت".
به‌رده‌وام به‌رپرسانی سعوودیه ئێران به تێكدانی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "به‌هۆی میلیشاكانیانه‌وه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاشتی و ئارامی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
k24
