ئه‌ردۆگان له‌باره‌ی پارته تازه‌كه‌ی توركیاوه هیچ شتێك ناڵێ
عه‌بدولقادر سه‌لفی رۆژنامه‌نووسی نزیك له ئه‌ردۆگان، له نووسینی ئه‌مڕۆیدا له رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت) ئاشكرای كردووه بێده‌نگبوونی ئه‌ردۆگان به‌رامبه‌ر پارتی باش ستراتیژیه‌تێكی تازه‌ی ئه‌ردۆگانه.
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه، كه پارتی باش به سه‌رۆكایه‌تی مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر قسه‌ی زۆر له‌باره‌وه كراوه، به‌ڵام ئه‌ردۆگان جارێ نایه‌وێت قسه‌ی له‌باره‌وه بكات، چونكه تاوه‌كو ئێستەش ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێت ده‌نگ به‌و پارته بده‌ن (دوو دڵن).
به گوێره‌ی گوته‌ی سه‌لفی، پارتی (باش) باڵێكی سه‌ره‌كی مه‌هه‌په بووه و جودابوونه‌ته‌وه، بۆیه ده‌نگده‌رانی ئه‌و پارته ئه‌گه‌ر هه‌بن، دوودڵن له نێوان مه‌هه‌په و پارتی باش‌دا، بۆیه ئه‌ردۆگان نایه‌وێت جارێ خۆی به‌و پارته‌وه سه‌رقاڵ بكات.
به‌ڵام ئاكپارتی له كاتێكی گونجاو‌دا راپرسی ئه‌نجام ده‌دات و بۆی ده‌رده‌كه‌وێ خه‌ڵك تا چه‌ند پێشوازی له‌و پارته تازه‌یه ده‌كه‌ن و ئه‌وكات ئه‌ردۆگانیش قسه‌ی خۆی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش هه‌ر به گوته‌ی سه‌لفی.
به گوێره‌ی ئه‌و راپرسییانه‌ی ئه‌نجام دراون پارتی باش ده‌بێته سێیه‌م پارتی توركیا و 16%ی ده‌نگه‌كان ده‌هێنێت، به‌ڵام مه‌هه‌په ناتوانێت به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بشكێنێت و ته‌نیا 7%ی ده‌نگه‌كان ده‌هێنێت.
باسنيوز
