توركیا لە لیبیا به دوای 3 هاووڵاتییه رفێنراوهكهیدا ده‌گه‌ڕێ
رفاندنی ئه‌و 3 هاووڵاتییه توركییه باسوخواسی میدیای توركیا بوو، به‌ڵام هیچ گروپێك ئاشكرای نه‌كردووه كه ئه‌و 3 هاووڵاتییه توركیه‌ی ڕفاندووه، پێشبینییه‌كانی توركیا بۆ ئه‌وه ده‌چێت گرووپی تیرۆریستی داعش رفاندبنی.
گرووپی تیرۆریستی داعش به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌ی له توركیا كردووه به‌وه‌ی له هه‌ر هه‌لێكدا زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها ئێستە داعش له لیبیا هێزێكی زۆری هه‌یه و چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستیشی ئه‌نجام داوه، بۆیه ئه‌گه‌ر زۆره داعش رفاندبنی.
ئه‌مڕۆش بیناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی لیبیا، داوای لێ كرد كه ئه‌و 3 هاووڵاتییه توركییانهی بۆ بدۆزێته‌وه، له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك وه‌زیرانی لیبیاش به‌ڵێنی داوه بۆیان بدۆزێته‌وه.
باسنيوز
