وەزیری بەرگریی بەریتانیا بەهۆی ”دەستدرێژیی بۆ سەر ئافرەتێک“ دەستی لەکار کێشایەوە

 وەزیری بەرگریی بەریتانیا بەهۆی ”دەستدرێژیی بۆ سەر ئافرەتێک“ دەستی لەکار کێشایەوە


وەزیری بەرگریی بەریتانیا بەهۆی ”دەستدرێژیکردنە سەر ژنێک“، دەستی لە پۆستی وەزیری کێشایەوە.



مایکڵ فاڵۆن، وەزیری بەرگریی بەریتانیا لە نامەیەکدا، کە بۆ تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی ناردووە، رایگەیاندووە، رایگەیاندووە، ”هەڵسوکەوتی ئەخلاقیی من لە رابردوو، شایانی ئەوە نییە لە پۆستی وەزیری بەرگریدا بمێنمەوە“.



مایکڵ فاڵۆن هەروەها رایگەیاندووە، کە زۆر بیری لە بابەتی دەستدرێژییەکە کردووەتەوە، بۆیە بریاری داوە دەست لە پۆستی وەزارەتی بەرگریی بکێشێتەوە.



پێش چەند رۆژێک فاڵۆن داوای لێبووردنی لەوە کرد، کە لە ساڵی 2002 دەستی بۆ رانی ژنە رۆژنامەنووسێک بردووە.



باسنيوز
Top