فڕۆکەکانی جەنگییەکانی تورکیا سنووری شارۆچکەی سیدەکانیان بۆردومان کرد

 فڕۆکەکانی جەنگییەکانی تورکیا سنووری شارۆچکەی سیدەکانیان بۆردومان کرد
بەپێی زانیارییەکان نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆکەکانی تورکیا چەند ناوچە و چیای سەر بە شارۆچەی سیدەکانیان لە قەزای سۆران بۆردومان کردووە.



زانیاری و شایەتحاڵان باس لەوە دەکەن دوو فڕۆکەی جەنگیی تورکیا نیوەڕۆی ئەمڕۆ "گەلی موغارێ و چیای خواکوڕک"یان لە شارۆچکەی سیدەکان بۆردومان کردووە و بوونەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی خەڵکی ناوچەکە.



هەتا ئێستا لەبارەی زیانی گیانی و مادیی ئەو بۆردومانە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.



ساڵانە و ناوە ناوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن و زۆر جار زیای گیانی و مادیش بەر هاووڵاتیانی کورد دەکەوێت.


باسنیوز
Top