تيلرسون: ئەمەریكا دژایه‌تی ئه‌و گروپانه ده‌كه‌ن كه دان به‌سنوری جوگرافی وڵاتاندا نانێن ، بەتایبەتی ئێران
تیله‌رسۆن له‌وته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی رێگه‌پێدان به‌سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی رایگه‌یاند، مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق به‌پێی رێگه‌پێدانی 2001 و 2002 بووه، كه تێیدا رێگه به‌هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دراوه دژایه‌تی "گروپه دوژمنكاره‌كان" بكه‌ن.
وتیشی شه‌ڕكردن دژی داعش، كۆتایی نه‌هاتووه، سه‌ره‌ڕای كۆنتڕۆڵكردنی به‌شێكی گه‌وره له‌خاكی عێراق.
تیله‌رسۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هیچ ئاماژه‌یه‌كی نه‌داوه بۆ پێویستی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
له‌باره‌ی رێگه‌پێدانی كۆنگرێس به‌سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی، تیله‌رسۆن جه‌ختیكرده‌وه ئیداره‌كه‌ی به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كه پێویسته رێگه‌پێدانه‌كان له‌رووی جوگرافییه‌وه سنوردارنه‌بن و رونیكرده‌وه هاوپه‌یمانان دژایه‌تی ئه‌و گروپانه ده‌كه‌ن كه دان به‌سنوری جوگرافی وڵاتاندا نانێن.
خه‌ندان
