توركیا بە توندی دژی سه‌ربه‌خۆیی كاته‌لۆنیا وه‌ستایه‌وه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی دا كه ئه‌وان وه‌كو توركیا هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئیسپانیا ده‌بێت، سه‌ربه‌خۆیی كاتهلۆنیاش ناناسن و به دژی ده‌ستووری ئیسپانیای داده‌نێن.
چاودێرانی سیاسی پێیانوایه توركیا بۆیه به‌و پهلهییه دژی سه‌ربه‌خۆیی كاته‌لۆنیا راگه‌یاندراوی بڵاوكرده‌وه، تا بتوانێ دڵی ئیسپانیا بۆ خۆی رابكێشێت تا له یه‌كێتی ئه‌ورووپا دۆست بۆ خۆی زیاد بكات.
ئیسپانیا ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌ورووپایه، توركیا له‌م بارودۆخه‌ی ئێستەیدا كه زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ پچڕاندووه، پێویستی دۆستایه‌تی وڵاتانی ئه‌ورووپایه، بۆیه له‌و رووه‌وه خۆی له ئیسپانیا نزیك كرده‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر دانی به سه‌ربه‌خۆیی كاته‌لۆنیا بنایه، ئه‌وكات دووچاری ره‌خنه‌یه‌كی زۆر ده‌بووه‌وه به‌وه‌ی بۆچی سه‌ربه‌خۆیی بۆ كاته‌لۆنیا پێ ره‌وایه و بۆ نه‌ته‌وه‌ی كوردی پێ ره‌وا نییه.
باسنيوز
