كیا ئۆتۆمۆبیلێكی تاقیكراوه‌ی پرۆسید له پیشانگه‌ی فرانكفۆرت نمایش ده‌كات
گریگۆری جییوم سه‌رۆكی دیزاینه‌رانی كیا له ئه‌ورووپا رای گه‌یاند: ئۆتۆمۆبیلی تاقیكراوه‌ی پرۆسید سه‌رنجڕاكێشه و بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو دیزاین كراوه.
دیزاینی ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیلی پرۆسید وه‌ك گیانێكی وه‌رزشی ئۆتۆمۆبیلی كوپێیه نوێیه‌كانه له‌سه‌ر ئاستی جیهان له رووی پێشكه‌شكردن و دیزایندا. باڵیۆزیلاهه‌سته‌كانمانه و ئاستی به‌هێزی و داینامیكیمان ده‌خاته روو. باشترین نه‌خشه داڕێژراوی ئێمه‌یه به تێكڕای كاركردنی كیا له‌و بواره‌دا.
ئۆتۆمۆبیلی تاقیكراوه‌ی پرۆسیدی خاوه‌ن 5 ده‌رگا له نێوان ره‌هه‌نده به‌هێزه‌كان توانایه‌كی راده‌به‌ده‌ری هه‌یه له رووی لێخوڕینه‌وه. هه‌رچی له رووی دیزاینه‌كه‌یه‌كی ئه‌و هێڵه چه‌ماوه‌یه‌ی جامه‌كانی نیشانی ده‌دات كه درێژ بووه‌ته‌وه تا ده‌رگای سندووقی ئۆتۆمۆبیله‌كه، ره‌هه‌نده‌كانی داینامیكی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌یه. له‌گه‌ڵ بنمیچێكی له جام دروستكراو. سندووقی دواوه‌ی ئۆتۆمۆبیله‌كه كه گۆشه‌یه‌كی تیژ نیشان ده‌دات هه‌ڵگری دروشمی جی تی-یه به بێ بوونی ستوونی به‌ستراو به بنمیچی ئۆتۆمۆبیله‌كه.
لایته‌كانی پرۆسید یه‌كێكن له توخمه سه‌ره‌كییه‌كانی ناسنامه‌ی پرۆسید كه وا ده‌كات شوفێره‌كان له دووره‌وه به شه‌و و به رۆژ ئه‌و ئۆتۆمۆبیله بناسنه‌وه.
هه‌یكه‌لی ئۆتۆمۆبیله‌كه بۆیه‌یه‌كی سووری نایاب داپۆشراوه له رێگه‌ی پرۆسه‌ی بۆیه‌كردنێكی یه‌كجار ئاڵۆز كه ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته كاركردنی پێویسته.
19 پارچه‌ی له‌سه‌ر یه‌كی بۆیه‌ی ره‌شی ده‌وێ له‌گه‌ڵ كرۆم و بۆیه‌ی سوور كه به شێوه‌ی ده‌ست ئه‌نجام ده‌درێ بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی كۆتایی بریقه‌داری هه‌بێ. كاتێك نمایش ده‌كرێ به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش ده‌رده‌كه‌وێ وه‌ك ماڵێك له شووشه دێته به‌رچاو.
خةليل بلةيى
