ئەمریکا سزای نوێ بەسەر پاسدارانی ئێراندا دەسەپێنێت

 ئەمریکا سزای نوێ بەسەر پاسدارانی ئێراندا دەسەپێنێت
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پرۆژەیاسایەکی بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر سوپای پاسدارانی ئێران ئامادە کردووە.



بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 26/10/2017، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگ لەسەر پرۆژەیاساکە بدات، کە بەهۆیەوە، بەرنامەی پەرەپێدانی مووشەکە کیشوەربڕەکانی سوپای پاسدارانی ئێران سزای زیاتری بەسەردا دەسەپێندرێت.



دوای پەسەندکردنی لە ئەنجومەنی نوێنەران، ئەو پرۆژەیاسایە دەنێردرێتە ئەنجومەنی پیران و بە پەسەندکردنیشی لەوێ، دەبێتە یاسا و بەسەر سوپای پاسداران و رژێمی ئێراندا دەسەپێندرێت.



رۆژی چوارشەممە 25/10/2017، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سێ سزای بەسەر حزبوڵڵادا سەپاند، کە میلیشیایەکی لوبنانییە و لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتیی سەربازیی و سیاسیی دەکرێت.



سزا سەپـیندراوەکان بەسەر حزبوڵلای لوبنانی سەرچاوە داراییەکانی ئەو میلیشیایە دەکاتە ئامانج و بەکارهێنانی هاووڵاتییانی سڤیل وەک قەڵغانی مرۆیی لەلایەن ئەو میلیشیایە ئیدانە دەکات، جگە لە داواکردن لە یەکێتیی ئەوروپا، بۆ ناساندنی حەزبوڵڵای لوبنانی بە رکخراوێکی تیرۆریستی.



باسنيوز
Top