ئێران کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی بۆ سووریا دەکاتەوە
بەپـێی هەواڵێکی ئاژانسی (سپۆتنیک)، حکوومەتی ئێران لە هەوڵ دایە بۆ کردنەوەی کەناڵێکی سەر بە دەزگای رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران بۆ سووریا.
کەناڵەکە لەژێر ناوی (ئەلعالەم سووریا) بە عەرەبی پەخش دەکات و بنکە سەرەکییەکەی لە تارانی پایتەختی ئێران دەبێت، تایبەتیش دەبێ بە رەوشی ناوخۆیی و دەرەکیی سووریا.
لە سەرەتای دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی سووریا لە مانگی 3ـی 2011، ئێران بە ناردنی چەک و میلیشیای چەکداری هاوکاریی رژێمی سووریا دەکات لە دژی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن.
باسنيوز
