بەرپرسێکی باڵای سووریا لە تارانەوە هۆشداریی دەداتە تورکیا

 بەرپرسێکی باڵای سووریا لە تارانەوە هۆشداریی دەداتە تورکیا
بەرپرسێکی باڵای رژێمی سووریا لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هۆشداریی دەداتە تورکیا.

رۆژی چوارشەممە 25/10/2017 فەیسەڵ میقداد، جێگری وەزیری دەرەوەی رژێمی سووریا لە تاران لەگەڵ عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کۆ بووەتەوە.

دوای کۆبوونەوەکە، فەیسەڵ میقداد رایگەیاندووە، کە پێویستە حکوومەتی تورکیا ”هێزە داگیرکەرەکان“ی لە شاری ئیدلیب بکیشێتەوە.

رۆژی 13/10/2017، هێزێکی سوپای تورکیا چوونە شاری ئیدلیب بە مەبەستی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا.










باسنيوز
Top