شازادەی جێنشینی سعودیە: بیرە ئیسلامییە توندڕەوەکان لەناو دەبەین
محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە لە میانەی کۆڕبەندی داهاتووی وەبەرهێنان لە سعودیە، رایگەیاندووە، کە زۆرینەی گەلی سعودیە تەمەنیان لە 30 ساڵ کەمترە، ”30 ساڵ بەفیڕۆ نادەین بۆ لەناوبردنی بیرە توندڕەوەکان، هەر ئەمڕۆ و بەپەلە لەناویان دەبەین“.
محەمەد بن سەلمان هەروەها رایگەیاندووە، کە لەومەودوا دەگەڕێنەوە بۆ ”ئیسلامی ناوەڕاستی کراوە“ و بڵاوی دەکەنەوە، چونکە ”دەمانەوێ ژیانێکی ئاسایی بژین و بیروباوەڕی ئایین و کولتوری خۆمان بەرجەستە بکەین“.
باسنيوز
