بەڕێوەبەری پێشووی سی ئای ئەی: لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستمان بە هاوپەیمانییە دژی ئێران

 بەڕێوەبەری پێشووی سی ئای ئەی: لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستمان بە هاوپەیمانییە دژی ئێران
بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا (سی ئای ئەی) رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی پێویستی بە هاوپەیمانییەکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دژی ئێران.

رۆژی سێشەممە 24/10/2017 لیۆن پانێت، بەڕێوەبەری پێشووی سی ئای ئەی لە سەردەمی باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، رایگەیاندووە، پێشتر چەندین جار ئەو راسپاردانەی پێشکەشی ئیدارەی وڵاتەکەی کردووە، ”بەڵام بەداخەوە هیچیان جێبەجێ نەکران“.

لیۆن پانێت، کە وتارێکی لە کۆنگرەیەکی پەیمانگای (هێدسۆن) لە واشنتن پێشکەش کردووە، رایگەیاندووە، کە ئەو لەو باوەڕە دایە ئەمریکا پێویستیی بە هاوپەیمانییەکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە ئیسرائیل بەشێک بێ تێیدا.

بەڕێوەبەری پێشووی سی ئای ئەی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پێویستە ئەرکی ئەو هاوپەیمانییە نوێیە تەنیا دژایەتیی رێکخراوە تیرۆریستییەکان نەبێ، بەڵکو ”رێگریی لە هەڵکشانی هەژموونی ئێران لە ناوچەکە بکات“.

هەروەک بەرپرسانی باڵای ئەمریکا رایدەگەیەنن، ئێران چەندین رێکخراو و میلیشیای وەک حزبوڵڵای لوبنانی، حەشدی شەعبی لە عێراق، حوسییەکان لە یەمەن، دروست کردووە، بۆ تێکدانی سەقامگیریی و ئاسایش.









باسنيوز
Top