کۆنگرێسمانێکی دیموکرات: سەرەنجام گەمارۆکان ئێران بە چۆکدا دێنێت
بەپێی ڕاپۆرتی پێگەی ئەنتەرنێتیی (واشنتۆن ئاگزمیر) شێرمەن لە درێژەدا دەڵێت: "ئەگەر ئێمە بۆ سەپاندنی گەمارۆ بەسەر ئێراندا وەک پێویست بچینە پێش، سەرەنجام ئەوان دەکەونە پاڕانەوە کە لەبارەی هەموو پرسەکان و بەتایبەت لابردنی گەمارۆکان و پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێکەوە گفتوگۆ بکەین".
ئەم یاساناسە باڵایەی کۆنگرێسی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئێمە پێویستمان بە لووتکەی گەمارۆکەی سەر ئێران، دەبێتە هۆی گەمارۆی ناوکی و پێشگیری لە پشتیوانییە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرنامە ناوکییەکەی تاران".
ئەو کۆنگرێسمانە ئەمریکییە لە درێژەدا ڕاشی گەیاندووە: "ئێمە دەتوانین گەمرۆکانی سەر ئێران بگەیەنینە لووتکە و بەبێ ئەوەش ئاماژەیەک بە ڕێککەوتنی ناوکیش بکەین و دوای ئەوەش دەتوانین پشتیوانیی ئەورووپا بەدەست بێنین".
باسنیوز
