شاژنە رانیا سەردانی ئاوارە رۆھینگاییەکان دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 23/10/2017، شاژنە رانیا، شاژنی وڵاتی ئوردن، سەردانی وڵاتی بەنگلادیشی کرد و ئاوارەکانی خیلی رۆھینگای بەسەر کردەوە، کە ئاوارەی ئەو وڵاتە بوونە، لە کەمپی کوتوبالۆنگ لە شاری کۆکس بازار، نیشتەجێبوونە.
لە چەند مانگی رابردوو، بەھۆی کێشەی ناوخۆی وڵاتی میانمار، شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھۆزی رۆھینگا و چەند ھۆزێکی بوزایی، رووی دا، بەھۆیەوە ھەزاران کەس لە رۆھینگییەکان ئاوارەی بەنگلادیش بوون.
باسنيوز
