وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا تاوتوێی قه‌یرانی كۆریای باكور ده‌كات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ئاسیا
سه‌ردانه‌كه‌ی ماتیس بۆ ئاسیا كه هه‌ریه‌كه له تایلاندو كۆریای باشور-يش ده‌گرێته‌وه، پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دێت له‌یه‌كه‌م سه‌ردانی دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئاسیا.
بڕیاره ماتیس كه جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری دیبلۆماسی ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی به‌رگری یابان و كۆریا باشور كۆبێته‌وه.
ماتیس وتی "قه‌یرانی ئاسایشی هه‌رێمایه‌تی تاوتوێده‌كه‌ین، كه به‌هۆی كاره ئیستیفزازییه‌كانی كۆریای باكوره‌وه دروستبوون".
په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو كۆریای باكور له‌ئێستادا له‌و په‌ڕی گرژیدایه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی تاقیكردنه‌وه موشه‌كی و ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكور و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی.
دۆناڵد تره‌مپ مانگی رابردوو له‌وته‌یه‌كیدا له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌ی خاپوركردنی كۆریای باكوری كرد، ئه‌گه‌ر پێویست بكات كارێك بكه‌ن بۆ به‌رگری له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانی.
خه‌ندان-
