بەهۆی تەقینەوەیەک لە قەندهای ئەفغانستان دەیان کەس کوژران
بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان بڵاو کراوەتەوە، گوتەبێژی ئەو وەزارەتە ڕای گەیاندووە لەو بنکە سەربازییە 60 سەرباز جێگیر بوون کە 43 کەسیان کوژراون و 9 کەسیش بریندار، شەش کەسیش بێسەروشوێن بوون کە دوو کەسیان ڕزگاریان بووە.
هێرشەکە 2:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ناوچەی "کانی"ی ویلایەتی قەندهار لە باشووری ئەفغانستان ڕووی داوە و هاوکات 10 هێرشبەر کە سەر بە تاڵیبان بوون گیانیان لەدەست داوە.
لە ماوەی سێ مانغی ڕابردوودا بۆشاییەکی ئەمنی لە ئەفغانستان ڕووی داوە و دەیان تەقینەوە لەلایەن گرووپی تاڵیبانەوە لە ناوەندە سەربازییەکان ڕووی داوە.
باسنيوز
