ئیسرائیل: بە تەنیا توانای رووبەڕووبوونەوەی ئێرانمان هەیە
ئەفگیدۆر لیبەرمان، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە کەنالێکی وڵاتەکەی راگەیاندووە، زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەزانن ”ئێران مایەی هەڕەشەیە بۆ ناوچەکە“ و جگە لە ئیسرائیل، وڵاتانی سعودیە، ئیمارات و بەحرێنیش پێشوازییان لە هەڵوێستەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کردووە.
ئەفگیدۆر لیبەرمان هەروەها رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی توانای هەیە بەبێ هاوکاریی ئەمریکاش، رووبەڕووی مەترسییەکانی ئێران ببێتەوە، ”ئیسرائیل لەسەر بنەمایەکی بەهـێز دامەزراوە و توانای پشت بەخۆبەستنی هەیە“.
شەوی هەینی 13/10/2017، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کە ئێران پاڵپشتی سەرەکیی تیرۆریزمی جیهانییە و وەزارەتی خەزێنەی وڵاتەکەی راسپارد سزای زیاتر بەسەر سوپای پاسداران بسەپێنێت.
باسنيوز
