توركیا دەیەوێ بنكەی ئینجەرلیك بەڕووی ئەمریكا دابخات
له ساڵی 1975 به هۆی پرسی قوبرسه‌وه، ئه‌مریكا بڕیاری دا گه‌مارۆی سه‌ربازی بخاته سه‌ر توركیا و بڕیاره‌كه‌شی جێبه‌جێ كرد. ئه‌وكات نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان بڕیاری دا دیپلۆماتكاره‌كانی ئه‌مریكا ره‌وانه‌ی ئه‌مریكا بكاته‌وه، هه‌روه‌ها بنكه‌ی ئینجهرلیكیشی داخست.
ئه‌و بڕیاره‌ی زۆر گه‌وره و گرنگ بوو بۆ توركیا، هه‌ر له دژی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا كۆماری قوبرسیان راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره بوو بۆ ئه‌مریكا. پێشبینییه‌كانیش ده‌ریده‌خه‌ن كوده‌تایه‌كه‌ی 1980ی توركیا ده‌ستێكی باڵای ئه‌مریكای تێدا بووه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی توركیا كردوویه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا.
له شه‌ڕی ئازادكردنی عێراقیش، توركیا رێگه‌ی نه‌دا ئه‌مریكا بنكه‌ی ئینجه‌رلیك دژی سه‌دام حوسێن به‌كاربهێنێ، ئه‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره‌ی ئابووری بوو به‌ر ئه‌مریكا كه‌وت. ئێستەش توركیا شانازی به‌و بڕیاره‌یان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ته‌حه‌دای ئه‌مریكایان كرد.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو ئه‌مریكا بڕیاری راگرتنی هه‌موو جۆره ڤیزایه‌كی بۆ توركیا راگرت، رای گشتی توركیا داوای تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌كه‌ن، چونكه پێیانوایه سه‌روه‌ری توركیا له‌كه‌دار كراوه و توركیا هێنراوه‌ته ریزی لیبیا و سودان و سۆماڵ و سووریا. چه‌ند نووسه‌رێكی دیار و سیاسه‌ته‌مه‌دارانی توركیا داوا ده‌كه‌ن وه‌كو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی توند بنكه‌ی ئینجه‌رلیك به رووی ئه‌مریكا دابخه‌ن.
سه‌لجان تاشجی ههمجیئۆغلو نووسه‌ری دیاری رۆژنامه‌ی (یه‌نی چاغ)ی توركیا، له نووسینێكدا ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت تۆڵه‌ی توند له ئه‌مریكا بكه‌ینه‌وه، بۆ نابێت بنكه‌ی ئینجه‌رلیك دابخه‌ین.
ئه‌گه‌ر توركیا بنكه‌ی ئینجه‌رلیك دابخات، په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا و توركیا پێ ده‌نێته قۆناغێكی زۆر مه‌ترسیدار، چونكه رۆژانه له‌و بنكه‌یه‌وه فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان بۆردومانی گروپی تیرۆریستی داعش ده‌كه‌ن و ره‌نگه توركیا له‌رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بكه‌وێته ژێر به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره‌وه.
باسنيوز
